ئەمریکا شەش درۆن و سێ بەلەمی حوسییەکان تێکدەشکێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا شەش درۆن و سێ بەلەمی حوسییەکان تێکدەشکێنێت

چەند چەکدارێکی حووسییەکان لە کەناراوەکانی دەریای سوور- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی حوسییەکانی یەمەن بەردەوامە، هێرشەکان توانا سەربازییەکانی حوسییەکان دەکاتە ئامانج.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابروودا شەش درۆنی حوسییەکانی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان لە یەمەن و هەروەها سێ بەلەمی سەربازییشیان لە کەناراوەکانی یەمەن تێکشکاندووە.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سێنتکۆم ئەو درۆن و بەلەمانەی بە "هەڕەشە" بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتیوانیی بازرگانی لە ناوچەکە زانیوە بۆیە تێکیشکاندوون.


وێنە گەورەكە: حوسییەکان بە پاساوی بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین لە غەززە، هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: