عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی خۆڵبارین ده‌بێته‌وه‌

شەیری بکە لە:
عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی خۆڵبارین ده‌بێته‌وه‌

دیمەنی خۆڵبارین لە عێراق- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچەكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، دەستەی کەشناسیی عێراقیش هۆشداری ده‌دات.


وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا ،خۆڵبارین لەزۆربه‌ی وڵاتانی جیهان زیادی كردووە، عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوای بەرکەوتووە.


ڕاگه‌یێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: لە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌پاڵپشتی دارایی به‌ریتانیا، له‌ماوەی داهاتوودا پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێگرتن له‌ دروستبوونی خۆڵبارین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ