ناوەندێکی ئامار پاڵنەرەکانی پشت چوونی عێراقییەکان بۆ ئێران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ناوەندێکی ئامار پاڵنەرەکانی پشت چوونی عێراقییەکان بۆ ئێران ئاشکرا دەکات

دیمەنێکی تاران- میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز  


بەپێی داتای ناوەندی ئامار لە ئێران زۆرترین گەشتیاری عێراقی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، ناوەندەکە ئەو پاڵنەرانەش ئاشکرا دەکات کە عێراقییەکان بەهۆیەوە دەچنە ئەو وڵاتە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند: لە ساڵی 2017 بۆ 2023 زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێرانیان کردووە عێراقین، بەپێی داتاکان لەنێو شەش ملیۆن گەشتیار کە ساڵی 2023 سەردانی ئێرانیان کردووە، دوو ملیۆن و 700 هەزاریان عێراقی بوونە، ملیۆنێک 300 هەزار ئەفغانی و 800 هەزار تورکی.


هۆکارە زانراوەکان: وەلی تەیمووری، بریکاری پێشووی وەزارەتی گەشتوگوزار و میراتی ڕۆشنبیری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند: "لە ڕووی ئابووری، فەرهەنگی و سیاسییەوە زیاتر پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا".


زانیاریی زیاتر: پاڵنەرەکان بۆ هاتنی گەشتیاری عێراق زیاتر بریتین لە "سەردانی شوێنە ئایینییەکان، کات بەسەربردن و تەندروستی". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ڕووی خەرجییەوە، "گەشتیارانی عێراقی بڕێکی کەمتر خەرج دەکەن بەراورد بە گەشتیاری هەندێک وڵاتی ئەوروپی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ