ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران؛ باسی مووچەی مووچەخۆران کراوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-01-2024 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبووەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری ئابووری و دارایی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجامی سەردانی ئەم هەفتەیەی شاندی دانوستانکاریی هەرێمی کوردستانیان بۆ بەغدا خستەڕوو کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لە سەر مووچەی مووچەخۆران، هەمواری یاسای بوودجەی عێراق، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێشکەش بە حکومەتی عێراق کراوە.
ئەنجوومەنی وەزیران، دەستخۆشی لە شاندی دانوستانکار کرد بۆ هەوڵەکانیان لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی زانیاریی پێویست و واڵاکردنی تۆمارەکانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی لەبواری میلاکی وەزیفی و نەوت و داهات و خەرجییە نەوتی و نانەوتییەکان.
لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحاڵی خۆی لە بەرانبەر تێگەیشتنەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق و بەرەوپێشچوونەکان بە ئاراستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و لابردنی ئەو کۆت و بەندانەی یاساکە کە رێگرن لە بەرانبەر خەرجکردنی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش کە مووچە شایستەی دارایی مووچەخۆرە و دەبێت تێکەڵی کێشە و بابەتەکانی دیکە نەکرێت.
سەبارەت بە شایستە دواکەوتووەکانی مووچەی مووچەخۆرانیش، ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەکات کە حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ناردنی ئەو مووچانە و چاوەڕوانیشمان لە حکومەتی عێراقە کە بۆ ئەم مانگە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە دەڵێت، بە ئەرێنییەوە دەڕوانینە هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ هێنانەکایەی رێكکەوتنێکی گشتگیر لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی بابەتی مووچە و بەرجەستەکردنی ئەم رێککەوتنە لەنێو هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێککاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی دەستنیشانکردنی قەدەخەکراویی رێگە گشتییەکان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر رێگە، شەقام و شوێنە گشتییەکان کرا کە لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەروو.
لەبارەی ئەم پرسەوە سەرۆکوەزیران بارزانی وێڕای راسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی رێگە، شەقام و شوێنە گشتیيەکان وەک موڵکی گشتی لە هەر زێدەڕۆییەک کە زیان بە بەرژەوەندیی گشتی هاونیشتیمانییان بگەیەنێت بە گوێرەی ئەو رێکار و میکانیزمانەی لە ناو یاسای پاراستنی رێگا گشتیەکان هاتوون.
لە هەمانکاتیشدا داوای کرد لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵە لەگەڵ زێدەڕۆییەکان بکرێت و ئەنجوومەنی وەزیران، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی راسپارد موڵکی گشتی، رێگە و شەقامەکان لە هەر زێدەڕۆییەک بپارێزن کە دژ بە بەرژەوەندیی گشتیی هاوونیشتمانییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار