زانكۆیەكی سەربازی ئێران دەیەوێت ڕاهێنان بە سوپای عێراق بكات

شەیری بکە لە:
زانكۆیەكی سەربازی ئێران دەیەوێت ڕاهێنان بە سوپای عێراق بكات

چەند سەربازێکی ئێرانی لەو زانکۆیە ڕاهێنانیان پێدەکرێت

ئاڤا نیوز  


زانکۆیەکی سەربازیی ئێرانیی ئامادەیی زانکۆکەی بۆ پڕکردنەوەی سەرجەم پێداویستییەکان و ڕاهێنان له بواری سەرکردایەتی و ئەرکان و بواره کانی دیکه بە هێزەکانی سوپای عێراق پیشان دەدات.


لێدوانی فەرمی: عەمید حوسێن وەلی وەند، سەرۆکی زانکۆی دافوس بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، عێراق بۆ ئەوان لەدوو بواردا گرنگە "یەکەمیان بەهۆی بوونی مەزارگە پیرۆزەکان و دووەم بەهۆی دراوسێیەتی، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەین بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی مەشق و ڕاهێنانی سوپای عێراق لەبواری فەرماندەیی و ئەرکان و بوارەکانی دیکە.


لە لایەکی دیکەوە: عەمید حامد محەممەد قەمەر، یاریدەدەری کاروباری مەشق و ڕاهێنان لە سوپای عێراق کە بەسەردانێک لە زانکۆکەیە ڕایگەیاند: ئەفسەرە باڵاکانی عێراق ئەوانەی بەشداری خولەکانی ئەو زانکۆیەیان کردووە لێهاتووترن لە هاوتاکانیان ئەوانەی لە ناتۆ دەرچوون.


زانیاریی زیاتر: فەرماندە سەربازییە عێراقییەکە ئەوەشی خستووتەڕوو: عێراق دەیەوێت پشکی ئەفسەرەکانی لەو زانکۆیەی ئێران زیاد بکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئەفسەرانی بە ئەزموونمان لە پاکستانیش باشن و دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت زۆربەی پرۆفیسۆرەکان و فەرماندەکانی پاکستان دەرچووی زانکۆی دافۆسی سوپای ئێرانن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ