ئۆباما پشتیوانیی خۆی بۆ هاریس دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
ئۆباما پشتیوانیی خۆی بۆ هاریس دەردەبڕێت

باراک ئۆباما و کامالا هاریس. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

باراکا ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ بەربژێربوونی کامالا هاریس، بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەربڕی.

 

وێنە گەورەکە: دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە بەربژێریی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بایدن و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی دیموکراتەکان پشتیوانیی خۆیان بۆ بەربژیربوونی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دەربڕی.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە مانگی ئاب دیموکراتەکان بەربژێری خۆیان یەکلا بکەنەوە. کۆمارییەکان بەربژێری خۆیان یەکلا کردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان