سەرۆکی باندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
سەرۆکی باندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

ئیسماعیل ئەل مایۆ زامبادا، سەرۆکی باندی سینالوای

ئاڤا نیوز

 

ئیسماعیل ئەل مایۆ زامبادا، سەرۆکی باندی سینالوای مەکسیک، کە یەکێکە لە گەورەترین باندەکانی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر لە سەر ئاستی جیهان، لە شاری ئەل پاسۆ لە تەکساسی ئەمریکا دەستگیر کرا.

 

وێنە گەورەکە: ئەل مایۆ بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەل چاپۆ باندی سینالوایان دامەزراند. ئێستا هەردووکیان لە بەندیخانەن.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە ئیسماعیل، پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا خواکین گوزمان لۆپێز، کوڕی ئەل چاپۆی لەگەڵ ئەل مایۆ دەستگیر کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی شوباتی ڕابردوو داواکاری گشتیی ئەمریکا ئەل مایۆی بە درووستکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەری جۆری فەنتانیل تۆمەتبار کردبوو. فەنتانیل لە هیرۆین بەهێزترە و بە هۆکارێکی سەرەکیی کێشەی ماددەی هۆشبەر لە ئەمریکا دادەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: