ئاوارەکانی عێراق وەزاره‌تی كۆچبەران و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كۆده‌كاته‌وه‌

شەیری بکە لە:
ئاوارەکانی عێراق وەزاره‌تی كۆچبەران و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كۆده‌كاته‌وه‌

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق،  له‌به‌غداوه‌ ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی كوردستانی لە پاراستن و هاوكاری كردنی ئاوارە عێراقیه‌كان كرد لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا .


وێنە گەورەكە: حکومەتی عێراق پلانی هەیە تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دابخات، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش هه‌وڵی داخستنیان ده‌دات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدای پایتەخت ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و فارس عیسا نوێنەرای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبه‌غدا جه‌ختیان له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو كرد به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان .

 

لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌به‌غدا ڕایگەیەند: " سەرۆكوەزیران بارزانی پشتیوانی لە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات بۆ ناوچەكانی خۆیان بەپێی پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە ".

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، ئاماژە بە بوونی هاوکاریش لەنێوان وەزارەتەکەیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەپێناو داخستنی کەمپەکان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ