ئەمریكا و عێراق بۆ پێشمەرگە:  ئێوە بەشێكن لەپاراستنی سەروەری خاكی عێراق

شەیری بکە لە:
ئەمریكا و عێراق بۆ پێشمەرگە:  ئێوە بەشێكن لەپاراستنی سەروەری خاكی عێراق

وێنەی دوای کۆبوونەوەکە- وەزارەتی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز

 

شاندێكی باڵای ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر هاوكارییەكانی پێشمەرگە و ڕاهێنان بەهێزەكانی پێشمەرگە كرد.

 

وێنە گەورەكە: گەڕێکی دیکەی دیالۆگی هاوبەشیی ئەمنی لەنێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و ئەندامیەتی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند ئەفسەرێکی  باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی و شاندی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و قوڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان و کۆمەڵێک پرسی دیكە و پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات، بە تایبەتی لە ڕووی ئاسایش و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند:" هێزە ئەمنییە کوردییەکانیش بەشێکن لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری، گفتوگۆی هاوکاری و هاوبەشیی ئاسایش لەسەر ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی ستراتیژیی هاوبەشی دوولایەنە بنیات نراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ