پارێزگاری ئیستەنبووڵ بانگهێشتی هەولێر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری ئیستەنبووڵ بانگهێشتی هەولێر دەکرێت

دیمەنی هەولێر و ئیستەنبووڵ

ئاڤا نیوز  


پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پارێزگاری ئیستەنبووڵیان بانگهێشتی هەولێر کردووە و ئەویش قبووڵی کردووە.


وێنە گەورەکە: پارێزگاری هەولێر، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، له‌ پەراوێزی کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و لە چوارچێوەی ئامادەبوونی لە ڕێورەسمی دەستپێکی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارا ئۆڵەمپی 2024، لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ كۆبووەوه‌.


لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: به‌ فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵمان کرد بۆ سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵیش بەفەرمی بانگهێشتی ئێمەی کرد بۆ سەردانیکردنی شاری ئیستەنبووڵ، هەردوولا بە سوپاسەوە بانگهێشتەکەی یەکترمان قبووڵکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان