وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنی باجە ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنی باجە ڕوونکردنەوە دەدات

دیناری عێراقی وێنە: ، محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی جۆری ئەو باجانەی وەردەگیرێن بڵاودەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان لە رێکەوتی 23/7/2024) ئەم باجانەی خوارەوە راگیراون:
1-باجی فرۆشراوەکان کە بە رێژەی (10٪) لەسەر  هۆتێل و چێشتخانەکانی خاوەن سێ ئەستێرە بەرەو سەر. 
2-باجی نەخۆشخانە تایبەتەکان کە بە ڕێژەی (5٪) لە کۆی تێچووی خزمەتگوزاری پێشکەش کراو. 
3-باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەکان.
4-باجی زەوی بەتاڵ.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: باج بە یاسا وەردەگیرێت و ئەرکی سەرەکیمان جێبەجێکردنی یاساکانی باج بووە، کە سەرجەمیان یاسای کۆنی عێراقین بەبێ ئەوەی هیچ گۆرانێک لە رێژەکانی باج کرابێت، ئەوەی کراوە گەرانەوەیە بۆ دەق و روحی یاساکان و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە پێدانی باج. 


وردەكاری لێخۆشبوون و یاسای باج لە كوردستان

سەرۆكوەزیران بارزانی بڕیاریدا لە چەندین جۆری باج لە كوردستاندا خۆشببێت، ئەمەش لە پێناو خزمەتی گشتی و هاوونیشتیمانیاندا بوو.

 

درێژەی ڕاپۆرت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردووەتەوە و باس لەو جۆرە باجانە دەكات كە لە هەرێمی كوردستاندا دەبەخشرێن و ڕێژەی باجیش لەسەرجەم سێكتەرەكاندا باس دەكات.

 

هیچ گۆڕانكارییەك لە ڕێژەی باجدا نییە
لە هەرێمی كوردستاندا باج بە یاسا وەردەگیرێت و ئەركی سەرەكی لە وەرگرتی باج،  جێبەجێكردنی یاساكانی باجە، كە سەرجەمیان یاسای كۆنی عێراقین بەبێ ئەوەی هیچ گۆرانێك لە رێژەكانی باج كرابێت،ئەمەش لە پێناو سەروەری یاسا و هەروەها خۆدزینەوەیە لە باج.

 

ئەو باجانەی لە كوردستان وەردەگیرێن

لە هەرێمی كوردستاندا باج تەنیا لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی باجەكانی خانووبەرەی میری وەردەگیرێت كە بریتین لەم باجانەی خوارەوە.

 

كۆمپانیاكان هیچ باجێك نادەن

باجی كۆمپانیاكان: ئەم باجە لە قازانجی ئەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت كە لە ئەنجامی چالاكییان لە هەرێمی كوردستان بەدەستیان هێناوە بە رێژەی (15٪) بەپێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113) ساڵی 1982 هەموار كراو،بەم پێیەش هیچ باجێك ناكەوێتە سەر كۆمپانیاكان ئەگەر كۆمپانیاكە قازانجی نەكردبێت، كۆمپانیاكان لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی10 ساڵ لە باج دەبەخشرێن لە رێكەوتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری. 


ئەگەر قازانجت بەبێت باجت لێوەرناگیردێت

باجی دەرامەت: كەسانی ئاسایی لە قازانجی ساڵانەی پیشەكانیان بەپێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113) ساڵی 1982 هەمواركراو بە رێژەی هەڵكشاو كە بریتین لە رێژەی 3٪، 5٪، 10٪، 15٪) باج دەدەن دوای داشكاندنی سەرجەم لێخۆشبوونە یاساییەكان, سەرەرای ئەوەی ئەو پیشەوەرانەی یەك سەرچاوەی داهاتی سنورداریان هەیە هیچ جۆرە باجێك نادەن وەك (سەرتاشخانە,نانەواخانە,شوێنی چاكردنەوەی مۆبایل, شوێنی فرۆشتنی پەلەوەر,هتد.

 

نمونەیەك بۆ بەرچاو ڕوونی
)، بۆ نمونە هەژماری باجی نانەوایەك كەخێزاندار بێت بەڵام هیچ منداڵی نەبێت لە ساڵێك بەم جۆرەی خوارەوە دەكرێت:
6000000-%50=3000000  
300000-59000000=0
واتە ئەو خاوەن نانەواخانە سفر باجی لێوەردەگیرێت دوای لێخۆشبوون بۆ ماوەی 10ساڵ.

 

ئەمانەش لێخۆشبوونیان هەیە

-سەرجەم پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10ساڵ دەبەخشرێن لە باج. 

-باجدەرانی قەزا و ناحیەكان بەرێژەی%10بۆ %15داشكاندنیان بۆ دەكرێت لە قازانجی ساڵانەیان. 

-خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێژەی %15 داشكاندنیان بۆ دەكرێت لە قازانجی ساڵانەیان. 

-بێوەژن یان بێوەپیاو یا تەڵاقدراو یان سەڵت بە رێژەی(10%) داشكانیان بۆ دەكرێت لە قازانجی ساڵانەیان. 

-ئەو كارگانەی بە یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی مۆڵەتیان وەرگرتووە بە رێژەی جیا جیا بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باج دەبەخشرێن و بە رێژەی%100 لە باجی هاوردەی موادی سەرەتایی بۆ كارگەكەی دەبەخشرێت. 

 

ئەم جۆرە باجەش لێخۆشبوونی هەیە

باجی گواستنەوەی مولكایەتی: خاوەنی موڵك لە كاتی فرۆشتنی موڵك بەپێی یاسای ژمارە26 ساڵی 2007) و یاسای ژمارە (20 ساڵی 2011) ی پەرلەمانی كوردستان باجی لێ وەردەگیرێت دوای داشكاندنی رێژەی %50لە نرخی خەملێنراوی مولكەكە بە رێژەی (%1 بۆ 100 ملیۆنی یەكەم )و (%2بۆ 100 ملیۆنی دووەم )و (%3بۆ 100 ملیۆنی سێیەم) و (5٪ بۆ ئەو بڕەی سەرووی 300 ملیۆنە.

 

لێخۆشبوونێكی گرنگ و بەرچاو
بەپێی ئەو یاساییەی كە لە هەرمی كوردستاندا هەیە، هەموو خاوەن مولكێكی نیشتەجێبوون مافی هەیە هەر پێنج ساڵ جارێك لەباجی فرۆشتنی مولكەكەی داوای لێخۆشبوون بكات، لەیەك كاتدا ژن و مێرد و منداڵەكانیان دەتوانن لەم لێخۆشبوونە سوودمەند بن. 

-رێژەی %50 لە نرخی خەملێنراوی مولك دەبەخشرێت و بڕی ماوە هەژماری باجی لەسەر دەكرێت. 
-هەموو دایك و باوكێك و منداڵەكانیان دەتوانن مولكەكانیان بە هیبە خاوەنداریاتیان بۆ  یەكتر بگوازنەوە بەبێ ئەوەی هیچ باجێك بدەن. 


-هەموو خاوەن زەوییەكی نیشتەجێبوون تا 800 مەتر دووجا مافی هەیە هەر پێنج ساڵ جارێك داوای لێخۆشبوونی باجی فرۆشتنی موولكەكەی بكات. 

 

لێبڕینی ڕاستەوخۆ

باجی لێبڕینی راستەوخۆ: ئەم باجە لە موچە و كرێی كارمەندانی كەرتی گشتی و تایبەت وەردەگیرێت بەپێی یاسای ژمارە 20 ساڵی 2011 ی پەرلەمانی كوردستان، بە رێژەی(%50لەو بڕەی لەسەرووی یەك ملیۆن دینارە. 

-كارمەندان و فەرمانبەران لێخۆشبوونی پیشەكانیان بەجیا لە لێخۆشبوونی مووچەكانیان وەردەگرن كە بە هەردووكیان لە ساڵێكدا( 14500000) چواردە ملیۆن و پێنج سەد هەزارە لەكاتێكدا باجدەران لە سنووری حكومەتی فیدرالی عێراق یەكجار لێخۆشبوون وەردەگرن و بڕەكەشی (2500000) بۆ ساڵێك. 

 

باجی فرۆشراوەكان: ئەم باجە پاڵپشت بە یاسای بوودجەی حكومەتی فیدراڵی لە سەرجەم هۆتێل و چێشتخانە و شوێنە گەشتیاریەكانی(4,5) ئەستێرە وەردەگیرێت بە رێژەی %10. 
باجی خانووبەرە : ئەم باجە لە كۆی گشتی كرێی 12 مانگ بە رێژەی%9وەردەگیرێت لە خاوەن مولك بە پێی یاسای باجی خانووبەرە ژمارە (162) ساڵی 1959 هەمواركراو. 

-هەموو خانوو و باڵەخانەیەك تا سێ تابق  بۆ ماوەی 3ساڵ لە باجی خانووبەرە دەبەخشرێت و بەڵام چوار تابق زیاتر بۆ ماوەی 7 ساڵ دەبەخشرێت. 

-پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە رۆژی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ماوەی10ساڵ دەبەخشرێن. 
باجی زەوی بەتاڵ: خاوەنی زەوی بەتاڵ ساڵانە لە كۆی نرخی خەملێندراوی زەویەكەی رێژەی(%2وەك باج لێی وەردەگیرێت بەپێی یاسای زەوی بەتاڵ ژمارە 26ساڵی 1962 ی هەمواركراو. 


هەموو خاوەن زەوییەك  تا رووبەری (600مەتر دووجا مافی سوود مەند بوونی هەیە لە لێخۆشبوون لە باجی زەویەكەی. 


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: