سەگ لە دۆخی دەروونیی خاوەنەكەی تێدەگات

شەیری بکە لە:
سەگ لە دۆخی دەروونیی خاوەنەكەی تێدەگات

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، سەگ لە ڕێگەی بۆنکردن و هەناسەدان زۆر بە ئاسانی لە دۆخی دەروونی خاوەنکەی تێدەگات.


وێنە گەورەکە: لە جیهاندا بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان سەگ بەخێودەکەن بۆ ئەوەی ببنە هاوڕێیان و کاتە بەتاڵەکانیان لەگەڵ سەگەکاندا پڕبکەنەوە، بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە سەگ بە هەناسەدان لە دۆخی دەروونی خاوەنەکەی تێدەگات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە توێژینەوەیەکی زانکۆی بریستۆڵدا کە 18 سەگ و 18 مرۆڤیان بەکارهێنا دەرکەوتووە، سەگەکان سیفەتەکانی خاوەنەکانیان هەڵدەگرن و هەروەها بە بۆنکردن و هەناسەدانی خاوەنەکانیان بە تەواوەتی لە دۆخی دەروونیان تێدەگەن.


ئەمەش بزانە: سەگ بە یەکێک ئاژەڵە کۆمەڵایەتیەکانی نزیک لە مرۆڤ ناسراوە و چەندین جۆری هەیە، لەگەڵ مرۆڤدا زۆر زوو دەبێت بەهاوڕێ و سیفەتی خاوەنەکەی وەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان