سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە

خۆپیشاندەران لە بەردەم کۆنگرێس ئاڵای ئیسرائیل و بووکەڵەی نەتانیاهۆ دەسووتێنن، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ژمارەیەک لە لایەنگرانی فەڵەستین و ڕەخنەگرانی شەڕی غەززە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە دژی سەردانەکەی نەتانیاهۆ و پێشکەشکردنی وتارەکەی لە کۆنگرێس کرد.

وێنە گەورەکە: خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین و سووتاندنی بووکەڵەی نەتانیاهۆ ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نیشان دا. ئەوان هەروەها ڕەخنەیان لە پاڵشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستین گرت.

گۆشەیەکی دیکە: لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەشیدا تلەیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە بەرزکردنەوەی کارتێک کە لە سەری نووسرا بوو "تاوانباری جەنگ" ناڕەزایەتی دژ بە نەتانیاهۆ نیشان دا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی ‌هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی 40 هەزار کەس کە زۆربەیان منداڵ و ژنن کوژراون. هەروەها ئیسرائیل لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان