لە تورکیا شوێنەوارێکی تەمەن 3500 ساڵ دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە تورکیا شوێنەوارێکی تەمەن 3500 ساڵ دەدۆزرێتەوە

وێنەی ئەو تابلۆیەی کە دۆزراوەتەوە

ئاڤا نیوز 

 

لە شاری هاتای تورکیا تابلۆیەکی مێخی ئەکەدی دەدۆزرێتەوە کە بە زمانی ئەکەدی لەسەری نووسراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ پێش ئێستا.

 

وێنە گەورەکە: لە کاتی هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوەی 'ئەلالای کۆن' لە ناوچەی ڕیحانلی سەر بە هاتای تورکیا شوێنەوارێک دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 15ـی پێش زایین.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە تیمی بەڕێوەبردنی هەڵکەندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار دەکەین بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارێکی مێژووی لەم جۆرە.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا جەختی کردەوە کە بەوردی کار دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم شوێنەوارە بۆ ناوچەی ئەنادۆڵ، بەمەبەستی پاراستنی و نیشاندان بە نەوەکانی داهاتوو.

 

زانیاریی زیاتر: زمانی ئەکەدی زمانێکی کۆنی سامییەکانە و لە میزۆپۆتامیا بڵاوبووەتەوە، نزیکەی سێ هەزار ساڵ پیش زایین بڵاوبووەتەوە بە یەکێک لە کۆنترین زمانەکان دادەنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان