خواردنەوەی قاوە سیفەتێکی بۆماوەییە و دەبێتە هۆی قەڵەوی

شەیری بکە لە:
خواردنەوەی قاوە سیفەتێکی بۆماوەییە و دەبێتە هۆی قەڵەوی

کوپێک قاوە- وێنە: پێکسڵس

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، پێکهاتەی بۆماوەیی مرۆڤەکان پەیوەندی بە خواردنەوەی قاوە و قەڵەوییەوە هەیە.


بڵاوکراوەی فەرمی: لە توێژینەوەکانی ئەم دواییە کە لە گۆڤاری Neuropsychopharmacology بڵاوکراوەتەوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە خواردنەوەی قاوە سیفەتێکی بۆ ماوەییە و دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە زیادکردنی کێشدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی توێژینەوەکان و دامەزراوەی توێژینەوەی بۆ 23 یەمین جار هەوڵیاندا بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان خواردنەوەی قاوە و سیفەتی بۆ ماوەی ڕوونبکەنەوە، بە بەکارهێنانی داتای هەزاران کەسی ئەمریکا و بەریتانیا، جیناتەکان و DNA توانییان تایبەتمەندی کەسەکان دیاری بکەن.


چی ڕوویدا: لە ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، خواردنی قاوە سیفەتێکی بۆماوەییە، واتە هۆکارە بۆماوەییەکان بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە بڕی ئەو قاوەیەی کە تاکەکان دەیخۆن کە ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان