نەتەوەیەكگرتووەكان: بەهۆی شەڕ و ململانێ برسێتی زیاد بووە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەكگرتووەكان: بەهۆی شەڕ و ململانێ برسێتی زیاد بووە

دایکێک لە غەززە خواردن بۆ منداڵەکانی دروست دەکات- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز  


بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هۆی زۆربوونی شەڕ و ململانێکان ڕێژەی برسێتی زیادیکردووە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر 9%ی دانیشتووانی جیهان دروست کردووە.


وێنە گەورەکە: بە پێی ڕاپۆرتەکە، تەنیا لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 733 ملیۆن کەس لە جیهان  بەرەنگاری برسێتی دەبنەوە، ئەمە ئاستێکە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بە جێگیری ماوەتەوە دوای بەرزبوونەوەی بەرچاو لە دوای پەتای Covid-19.


هۆکارە زانراوەکان: شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا، شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گۆرانی ئاو هەوا و دروست بوونی ڕووداوە سروشتییەکان و زیانە ئابووریيەکان، ڕێگری لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی برسێتی کرد و کاریگەری لەسەر نزیکەی 9 % ی دانیشتووانی جیهان دروستکردووە.

 

بۆچی گرنگە: ئەو ڕاپۆرتە دەریدەخات، شەڕ و ململانێکان کاریگەری ڕاستەخۆیان لەسەر ئابووری و دۆخی گوزەرانی خەڵک هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: