وەرینی قژ
ئاڤا نیوز
ئەگەری هەیە وەرزی هاوین بۆ قژ زیانبەخش بێت و ببێتە هۆی زیادبوونی هەڵوەرینی قژ، لەم هەواڵەدا چەند ئامۆژگاریەکی باس دەکرێت بۆ ئەوەی قژت تەندروست بمێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ئەوەی هاوین وەرزێکی گەرمە و تیشکی خۆر بەهێزە و ڕاستەوخۆ لە زەوی دەدات، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی کێشە بۆ قژ، بۆیە پێویستە خۆت بپارێزیت لە:
- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، چونکە دەتوانێت پێستی سەر و قژ وشک بکاتەوە، وای لێدەکات تووشی هەڵوەرین ببێت.
- زیادبوونی ئارەقکردنەوە دەبێتە هۆی هەڵوەرین و چەوربوونی قژ، کە هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ.
چارەسەرەکان: بۆ ئەوەی قژت بە پارێزراوی و تەندروست بمێنێتەوە ئەمانە جێبەجێ بکە:
- ڕۆژانە دوو بۆ سێ لیتر ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستی سەرت بە شێداری بمنێنێتەوە.
- کەمترین ووشککەرەوەی قژ (موجەفیفە) و ڕاستکەرەوەی قژ (ئوتووی قژ) بەکاربهێنە تاوەکو لە زیانەکان خۆت بپارێزیت.
- خۆراکە تەندروستەکان بۆ پارێزگاریکردن لە قژ: هێلکە، گوێز و شیرەمەنی بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە بۆ ئەوەی ماددە خۆراکییە پێویستەکانت هەبێت، سەوزە بخۆ بۆ قژێکی پتەوتر.
- بەکارهێنانی ئالۆڤێرا و ئەملا بۆ خۆراکدان بە پێستی سەرت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 19 تشرینی دووەم
ناڕێکی ناو مۆبایلەکەت ئاماژەن بۆ نەخۆشی دەروونی
- تەندروستی
- 18 تشرینی دووەم
زەیتی زەیتون مەترسی نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە
- تەندروستی
- 17 تشرینی دووەم
هێلکە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بەسوودە