بەرپرسێک و دوو گەریلای پەکەکە لە سنووری سلێمانی دەکرێنە ئامانج

شەیری بکە لە:
وێنەی ئەو سێ چەکدارەی پەکەکە کە لە سنووری سلێمانی کوژران

وێنەی ئەو سێ چەکدارەی پەکەکە کە لە سنووری سلێمانی کوژران

ئاڤا نیوز 

 

بەپێی ڕاگەیێنراوی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، درۆنی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکە و دوو گەریلای دیکەیان لە سنووری سلێمانی کردووەتە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لە سنووری شاری سلێمانی لە ڕێگەی درۆنەوە بەرپرسێکی پەکەکە بەناوی ئەندۆک تۆلیهدان ناسراو بە عومەر فورات، دوو گەریلای دیکەی کە ڕەگەزنامە ئێرانیان هەڵگرتووە بەناوی ڕۆمان ڕێناس، ناسراو بە عیرفان زەندی، جەنگڤار میکایل ناسروا بە هیدایەت ڕەسوولی، کوژراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی تورکیا ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئەو گرووپە دەکرێت و لە کاتێکی گونجاودا کرانە ئامانج، لەکاتێکدا ئەو شارە بە قەڵایەکی پارێزراو دەزانن، بەڵام سلێمانی چیدیکە بۆ "تیرۆرستان" ناوچەیەکی ئارام نییە".

 

لەلایەکی دیکەوە: میدیای نزیک لە پەکەکە کوژرانی ئەو بەرپرسە و دوو گەریلایەکەی لە قەزای پێنجوێنی سەر بە شاری سلێمانی پشتڕاست کردووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان