لە دهۆک ڕۆبۆتێک لەناو نۆرینگەیەک کار دەکات
ئاڤا نیوز
بۆ جاری یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک ڕۆبۆتێک لەناو نۆرینگەیەکی پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت و پێشوازی لە چارەخوزان دەکات.
وێنە گەورەکە: ئێستا لە تەواوی جیهاندا کار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆبۆت ببێت بە بەشێک لە پڕۆسەی کارکردن و هاوکاری مرۆڤ بکات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد مەجید، خاوەنی نۆرینگەی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمە بۆ جاری یەکەمە ڕۆبۆت لەناو نۆرینگەی پزیشکیدا بەکاربهێنرێت و کار بکات، ئامانجیشمان ئەوەیە هاونیشتمانییان ئاشنای پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان بکەین.
زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی یەکەمدا ئەو ڕۆبۆتە پێشوازی لە چارەخوازان دەکات و دیارییان پێشکەش دەکات، لە قۆناغی دووەمدا ڕۆبۆتەکە دەبێت بەشێک لە ستافی نۆرینگەکە.