لویس فیگۆ لە هەولێر دڵخۆشە و باسی نهێنییەکانی سەرکەوتنی دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لویس فیگۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و چەند یانەیەکی بەناوبانگی جیهان، سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستانی کرد. لە بەرنامەیەکی تایبەتیشدا لەگەڵ چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت دەرکەوت و باسی نهێنییەکانی سەرکەوتنی و چەند بابەتێکی دیکەی کرد.

چیرۆکە سەرەکییەکە: لویس فیگۆ ڕۆژی شەممە 20-7-2024، بە کارێکی بازارگانی سەردانی شاری هەولێری کرد، لەم دەرفەتەدا بەڕێوەبەری ئاڤا سۆرت گفتوگۆیەکی چەند خولەکی لەگەڵ کرد، چێنەر چەندین پرسیاری شەقامی وەرزشی کوردستانی لەم ئەستێرەیە کرد.

باکگراوند: فیگۆ یاری بۆ یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان کردووە، ساڵی 2000 خەڵاتی تۆپی زێڕینی بردووەتەوە، نازناوی جامی شای ئیسپانیا و لالیگای بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی پۆرتوگال جامی جیهانی خوار 20 ساڵانی بردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: فیگۆ لەسەر هاتنی بۆ کوردستان و هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی چێنەردا گوتی"زۆر دڵخۆشم، ئەمە یەکەمجارمە دێمە هەولێر لە ڕێگەی ئینگۆت برۆکەرسەوە، ئەمە کۆمپانیایەکە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ لالیگادا، بەڵێ زۆر دڵخۆشم کە هاتوومەتە ئەم وڵاتەوە".

لەلایەکی دیکەوە: فیگۆ دڵخۆشی خۆی بە جامی یۆرۆ دەربڕی و گوتی: "بە ڕای من پاڵەوانێتییەکی سەرکەوتوو بوو، ئێمە لە یوفا دڵمان خۆش بوو، چونکە هەموو یارییەکان و کەشی یاریگاکان بەگشتی زۆر نایاب بوو، یاریگاکان هەردەم پڕ بوون، لە کۆتاییشدا بە ڕای من باشترین هەڵبژاردە نازناوەکەی بردەوە و ئیسپانیا بە شایستەیی بردنەوەی تۆمار کرد".

چێنەر عەبدولقادر: مەبەستی هاتنت بۆ کوردستان چییە؟

لویس فیگۆ:
زانیم کە ئینگۆت برۆکەرس لەگەڵ لالیگادا کار دەکات و سپۆنسەری لالیگان، منیش ئەوکاتە لە ئوردن بووم، کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵ و نایابە، ئیش لەسەر بازرگانیی شێوازی ئۆنڵاین دەکات، بەرهەمێکی نوێیان پێشکەش بە بەکارهێنەرانیان کردووە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەم بوارانەدا کار بکەن و کاری سەربەخۆیان هەبێت، بۆ منیش هەستێکی خۆشە کە لەگەڵ ئەم جۆرە کۆمپانیایانە کار بکەم کە بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ و جددی کارەکانیان دەکەن.

چێنەر عەبدولقادر: تێڕوانینی فیگۆ لەسەر داهاتووی لاوان؟

لویس فیگۆ: پێموایە هەردەم شتێکی باشە لاوان ڕاستییەکان سەبارەت بە تۆپی پێ و ژیان و دارایی ببینن. لاوان داهاتووی سەرجەم وڵاتەکانن و دەبێت ئامادەبن بۆ ئەو شتانەی ڕوو دەکاتە ژیانیان.


چێنەر عەبدولقادر: چۆن یاریزانی بەهرەمەند پێدەگات؟

 لویس فیگۆ: بۆ ئەوەی یاریزانی بەهرەمەند پێبگەیێنیت، پێویستە پێشینەیەکی بەهێزی بۆ دروست بکەیت، باشترین شتیش بۆ سەرەتاکان ئەوەیە بەرهەمی پێشکەوتووت هەبێت بۆ ئەوەی لە لاوێتییەوە بە باشی ڕاهێنان بکات، پێویستە لاوەکان نموونەیەکی باڵای باشیان هەبێت و ڕاهێنەری بەتواناشیان لەگەڵدا بێت، بەدڵنییاوە کێبڕکێی بەهێزیشیان لەپێشدا بێت.

چێنەر عەبدولقادر: هۆکار چی بوو ئاستت لە لایگا بەرەو پێشەوەچوو؟

لویس فیگۆ:
کێبڕکێ لەگەڵ باشترینەکاندا وا دەکات باشتر بیت، کێبڕکێ لەگەڵ باشترین یانەکان وا دەکات فێری بردنەوە بیت، بۆیە وەکو یاریزان پێویستە هەردەم لەگەڵ باشترین یانەکان و باشترین یاریزانەکان پەیوەندیت هەبێت کە وادەکەن لە داهاتوودا براوە بیت، ئەوەش پاڵنەرێکت دەبێت بۆ ئەوەی نازناوی گەورە ببەیتەوە.

چێنەر عەبدولقادر: چۆن یاریزان بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە؟

لویس فیگۆ:
پێموایە لە هەموو لایەکەوە گوشارت دێتەوە سەر، باشترین شت ئەوەی لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە خۆت ئامادە بکەیت بۆ ئەو شتانەی ڕووت تێ دەکات، لە تۆپی پێدا هەرگیز نازانیت چی ڕوودەدات، ئەگەر لە سەرەتای هەفتەکانەوە خۆت بە باشی ئامادەبکەیت ئەوا لە کاتی یارییەکاندا بەو ئاستە یاری دەکەیت کە خۆت دەتەوێت.

 گوشاری یانە گەورەکان بەهێزت دەکات، بەڵام هەندێکجاریش تووشی دڵەڕاوکێت دەکەن. من خۆم ساتێکی تایبەت، نا ساتێکی تایبەت نا، نازانم چۆن بۆتی ڕوون بکەمەوە، چونکە مرۆڤەکان لە یەکدی جیاوازن و جیاواز خۆیان ئامادە دەکەن، بەڵام هەر وەک گوتم باشترین شت ئەوەیە بەدرێژایی هەفتەکە خۆت ئامادە بکەیت و بە سەختی ڕاهێنان بکەیت، چونکە دەبێت تۆپی پێ بکەیت و دەبێت هەموو شتێک لە بیر بکەیت کاتێک یاریی دەکەیت.

چێنەر عەبدولقادر: ئایا کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانە؟ 

چێنەر عەبدولقادر: یاریزانی نایابمان هەبووە لە ڕابردوودا؛ ئوزێبیۆ، ڕوی کۆستا و چەندین یاریزانی دیکەی نایاب، ئێستاش چەندین یاریزانی باشی لاو هەیە، پۆرتوگال هەردەم یاریزانی زۆر باشی پێگەیاندووە و ئەوەش گرنگە ئەم هەموو بەهرەیە لە خزمەتی هەڵبژاردەکەدا بەکاربهێنین بۆ ئەوەی ئەنجامی باش دەستەبەر بکەین، پێموایە پۆرتوگال لە داهاتووشدا باش دەبێت، چونکە بناغەیەکی بەهێزی بونیاد ناوە و یانەکانیش زۆ باشن، ئەوەش یارمەتی هەڵبژاردەکە دەدات.

چێنەر عەبدولقادر: پەیوەندیت لەگەڵ گواردیۆلاوە چۆنە؟

لویس فیگۆ: بەڵێ هاوڕێمە و هاوڕێیەکی نزیکمە، بەدڵنییایەوە هاوڕێیەتی بۆ هەتاهەتایە، ئەگەر هاوڕێتییەکی ڕاستەقینە بێت بۆ هەتاهەتایییە، ئەگەریش ڕاستەقینە نەبێت ئەوا باشترە بەزووترین کات کۆتایی پێبهێنیت.

چێنەر عەبدولقادر: کێ باڵۆندۆر دەباتەوە؟

لویس فیگۆ: هەردەم لیستێکی گەورەی پێشبینییەکان ئامادیە، ئەوانەی بەڕای من چانسیان زۆرە ئەوانەن کە گرنگترین نازناوەکانیان بەدەستهێناوە، وەکو چامپیۆنزلیگ، خولە ناوخۆییەکان و یۆرۆی پێشوو. ئەو یاریزانانەی ئەو نازناوانەیان بەدەستهێناوە چانسیان زیاترە بۆ بردنەوەی نازناوە تاکە کەسییەکان.

چێنەر عەبدولقادر: کام گۆڵەت لەبیر ناکەیت؟ 

لویس فیگۆ: چامپیۆنزلیگ گرنگە، بەڵام کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەت گۆڵ تۆمار دەکەیت، بەتایبەتی ئەو گۆڵەی بەرامبەر ئینگلتەرا هەردەم لە هزر و یادمدا دەمێنێتەوە، بۆیە دەڵێم ئەوە گرنگترینە".

چێنەر عەبدولقادر: چ بیرەوەرییەکت لەگەڵ ئینتەر میلاندا هەیە؟

لویس فیگۆ: دوایین وەرزم لەگەڵ ئینتەر میلان، لەو کاتەشدا ئەزموونم وەرگرتبوو لەوەی لە چەند شوێنێکدا یاری بکەم، بۆیە دەمویست بەردەوامبم و پێموایە ئەزموونێکی نایاب بوو، چونکە توانیمان سکودێتۆ بەدەستبێنین لە دوایین وەرزمدا بوو بۆیە یادەوەرییەکی نایابە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان