سەروتاری ئاڤا نیوز
تێگەیشتنێکی هەڵە خەریکە باڵدەکێشێت بەسەر تێگەیشتنی دروست لە حوکمڕانیدا، ئەویش بینینی ئەرکی حکومەتە تەنیا لە دابینکردنی مووچەدا، لەکاتێکدا تێڕاوانینی دروست ئەوەیە، کە دابینکردنی مووچە یەکێکە لەو دەیان ئەرکەی دیکە کە حکومەتەکان هەیانە، کە ئەو ئەرکانەی دیکە ئەگەر گرنگتر و هەندێکجار لەپێشتریش نەبن، کەمتر نین لە دابینکردنی مووچە.
بۆ نموونە لەکاتێکدا کە خەڵک بەتایبەت چینی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان چاویان تەنیا لە مووچەیە، ڕەنگە نەزانن لەولاوە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی 11 هەزار و 305 کارمەندەوە بە دوو هەزار و 405 ئامێر، ڕۆژانە شەش هەزار و 735 تۆن زبڵ و خاشاک كۆدەكەنەوە، كە مانگانە دەكاتە 202 هەزار و 50 تۆن و ساڵانەش دوو ملیۆن و 424 هەزار و 600 تۆن کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک. پرسیار ئەوەیە، ئەگەر تەنیا ڕۆژێک ئەم هەموو خاشاکە کۆنەکرێتەوە، کە خەرجییەکی ئێجگار زۆرە لەسەر حکومەت، بەردەم ماڵ و گەڕەک و سیمای شارەکان چییان لێدێت؟
سیستمی تەندروستی و کوالێتییەکەی یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی هەر حکومەتێکە و پێوەریشە بۆ حکومڕانییەکی تەندروست، هەر لەم بوارەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری هەموو گوشارە ئابوورییەکان، بەڵام نەیهێشتووە هاووڵاتیانی لە ئاست خزمەتگوزارییەکی باشی تەندروستیدا نەبن. ئەگەر بە نموونە تەنیا ساڵی 2022 وەربگرین، لە ڕێگەی 135 نەخۆشخانە و یەک هەزار و 47 بنكەی تەندرووستی و 53 سەنتەری حکومیی، خزمەتگوزاریی بێ بەرامبەری پێشكەش بە نزیکەی 14 ملیۆن و نیو سەردانكەر كردووە، واتە هاووڵاتی هەبووە لەو ساڵەدا چەندین جار خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێ بەرامبەری وەرگرتووە.
بەردەوامیی پڕۆژەکان و بەدەمەوەچوونی خواستی گەورەبوونی شار و شارۆچکەکان، ئەرکێکی دیکەی حکومەتە. ئەگەر تەنیا کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی شارەوانی وەربگرین، لە چوار ساڵی ڕابردوودا یەک هەزار و 790 پڕۆژەی گەورە، مامناوەند و بچووک لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جێبەجێ کراون، کە خۆیان دەبیننەوە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ڕێگاوبان و پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ...هتد.
شانازییەک کە بە هەرێمی کوردستان دەبڕێت لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیردا، ئارامیی و ئاسایشەکەیەتی، ئەمەش یەکێک لەو ئەرکە هەرە لەپێشانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی کردووە. باشە ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ تەنیا چەند ڕۆژێک ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات و پشت لە سەروەریی یاسا بکرێت، نابینە ئەو عێراقەی ئەمڕۆ، کە وایلێهاتووە خەڵک لە ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵەکانیشیان هەست بە ئاسایش ناکەن؟.
دابینکردنی مووچەش یەکێک لە نموونەی ئەو چەند ئەرکەی حکومەتە کە باسکران، بەڵام ئێستا هەمووان دەزانن کە بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی ئەرکی حکومەتی عێراقە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵام دوای ئەو بڕیارەش وەزیری دارایی عێراق هێشتا لە بیانووە و نایەوێت بەئاسانی بچێتە ژێر باری بڕیارەکە و هەر ڕۆژە و بیانوویەک دەگرێ، کە تازەترینیان ئەوەیە داوا دەکات، دەبێت لەماوەی مانگێکدا یەک ملیۆن و 200 هەزار کارمەند هەژماری بانکییان بۆ دروست بکرێت، لەکاتێکدا هەر حکومەتی عێراق خۆی هەشت ساڵە ئەو پرۆسەیان پێ تەواو نەکراوە، کە ئەوەی ئەوان تەنیا کارتی وەرگرتنی مووچەیە، بەڵام (پرۆژەی هەژماری من) کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکییەتی، سیستمێکی تەواو بانکییە و هەموو خزمەتگوزارییە بانکییەکانی پێ جێبەجێ دەکرێت.
ئێستا وێنەی بیانووەکانی بەغدا خەریکە بۆ خەڵک ئاشکرا دەبن، کە ئامانج لێیان سزادانی هەرێمی کوردستانە و ڕۆیشتنە بەرەو مەرکەزییەت، بەهێز مانەوە و حکومەتێکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستانیان پێ هەزم ناکرێت. گرنگە هاووڵاتیانی کوردستانیش بە شێوازێکی فراوانتر لە بابەتەکان بڕوانن و تێبگەن ئەرکەکانی حکومەت چین و حوکمڕانیی دروست باشتر بناسنەوە و پێناسە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
50 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 50 خولەک لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟