دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام
ئەمڕۆ 17/12 لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا گەڕێكی دیكەی دانوستانی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی (10)ی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد.
شاندێکی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وەك براوەی دووەمی هەڵبژاردن بە 23 كورسی پەرلەمان، سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ كە خەڵكی كوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دەكەن.
ئەم كۆبوونەوەیە لەکاتێكدایە ناوچەكە بە كۆمەڵێك گۆڕانكاریی ستراتیژیدا تێدەپەڕێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەم گۆڕانكارییانە لێكەوتەی زیاتریشیان هەبێت، بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گۆڕانكارییانە ئامادە بێت.
خەڵكی كوردستان لە 10/10، ئەركی خۆیان بەرامبەر نیشتمان و هەرێمەكە بەجێهێنا، بەشدارییەكی ئاشتیخوازانەی پڕ لە ململانێی هەمەڕەنگیان لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستاندا کرد و كورسییەكانی پەرلەمانیان ڕەنگاوەڵا كرد.
ئێستاش ئەرك و بەرپرسیارێتییەكە كەوتووەتە سەر شانی پارتە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت و دەستكردن بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن.
پاش ململانێیەكی تووند و پڕ لە ڕكابەری دیموكراسییانە، هەردوو پارتی یەكەم و دووەمی كوردستان كە زۆربەی جوومگەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان لای ئەوانە، ئەمڕۆ بە ڕۆحێكی وەرزشی سیخناخ بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەوڵی پێكهێنانی كابینەیەكی بنكەفراوان دەدەن.
كۆی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن پێشتر بانگهێشت كرابوون كە دەتوانن بەشداریی لە پێكهێنانی كابینەكەدا بكەن و بە بیرۆكە و بەرنامەكانیان خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان بكەن، هەندێكیان بەشدار دەبن و هەندێكیشان ئۆپۆزیسیۆنبوون هەڵدەبژێرن، بەمەش هەیكەلەی سیستەمی سیاسی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.
دانوستانی پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت لە كاتێكدایە، گۆڕانكاری لە سووریای دراوسێ ڕووی داوە و كورد لەو بەشەی كوردستانیش چاوەڕوانی بەدەستهێنانی كۆمەڵێك دەستكەوت دەكات و باڵانسی هێزیش لە ناوچەكە گۆڕاوە.
ئەمەش وادەكات بەرپرسانی پارتی و یەكێتی بەرپرسیارانەتر بیر لە پێكهێنانی كابینەی نوێ بكەنەوە و ڕێگە نەدەن نەیارانی كورد درز و كەلێن بخەنە ناو ڕیزی سیاسی پارتە سیاسییەكان بەتایبەت لە هەرێم، كە وەك قەڵایەكی كوردان لەلایەن سەرجەم كوردانی دنیاوە تەماشا دەكرێت.
سەرۆك بارزانیش لە پەیامێكدا داوای لە سەركردایەتیی نوێی سووریا كرد لە قۆناغی نوێی وڵاتەكەدا مافەكانی كوردی سووریا دەستەبەر بكرێن و بە دەق فەرمووی "هیواخوازین ڕێرەوی مێژوو ڕاست بكرێتەوە" ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە سەركردایەتیی سیاسیی كورد لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی گەلی كورد دەبێت لە سووریا.
ئێستا خەڵكی كوردستان و كوردانی هەرچوار پارچە بەپەرۆشەوە خوازیاری پێكهاتنی كابینەی نوێن، بەڵام ئەم كابینەیە دەبێت كابینەیەكی جیاواز و بەهێزتر و یەكگرتووتر بێت لە هەموو كابینەكانی پێشوو، بۆ ئەمەش پارتی دیموكراتی كوردستان بەرنامەی خۆی خستووەتەڕوو كە داخوازی مەرجەعی باڵای كوردستان سەرۆك بارزانییە و، ڕەنگدانەوەی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانە بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە، ئەویش ستراتیژی (یەك حكومەت، یەك هەرێم و یەك هێزی پێشمەرگەیە).
ئێمە لە دامەزراوەی میدیایی ئاڤا، بەهیواین سەرجەم پارتە بەشداربووەكانی كابینەی داهاتوو بە ڕۆحیەت و ستراتیژی نیشتیمانیانە گفتوگۆ و دانوستانی بەشداری لە كابینەی داهاتوودا بكەن و، بەرژەوەندیی تەسكی حیزبی وەلاخەن و چاویان لە كوردستانێكی پێشكەوتووی بەهێز و درەوشاوە بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
19 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
17 کانوونی یەکەم
تووندوتیژیی میدیایی
16 کانوونی یەکەم
كەوتنی بەشار ئەسەد و ئومێدێك بۆ ئاگربەست لە غەززە
15 کانوونی یەکەم
چی دەسەڵاتەكان دەهێڵێتەوە؟
11 کانوونی یەکەم
سووریا؛ دەرگەھێ جەھنەمێ یان شاما شەریف؟
11 کانوونی یەکەم
کەوتنی ئەسەد و شەوی چارەنووسی دیمەشقییەکان
11 کانوونی یەکەم
گەڕێکی نوێی جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
10 کانوونی یەکەم
شەڕی حەلەب و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ستەمکارانە لە سووریا
9 کانوونی یەکەم
گوهرینێن جیۆپۆلیتیکی ل دەڤەرێ و رۆلێ هەرێما کوردستانێ دڤان گوهرانکاریاندا
7 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 19 کانوونی یەکەم
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
- بیروڕا
- 17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
- بیروڕا
- 16 کانوونی یەکەم
تووندوتیژیی میدیایی
- بیروڕا
- 15 کانوونی یەکەم
كەوتنی بەشار ئەسەد و ئومێدێك بۆ ئاگربەست لە غەززە
- بیروڕا
- 11 کانوونی یەکەم
چی دەسەڵاتەكان دەهێڵێتەوە؟
- بیروڕا
- 11 کانوونی یەکەم
سووریا؛ دەرگەھێ جەھنەمێ یان شاما شەریف؟