پەیامێک لە سەرۆککۆمارەوە لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە سەرۆککۆمارەوە لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکی کورتدا داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات بە "زووترین کات" سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن.

 

وێنە گەورەکە: دوای پێنچ هەوڵ و سێ دانیشتن تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پڕ بکاتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا  پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی دیکە بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە تۆڕی X، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای لە پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی ڕۆڵ و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ و بە زووترین کات سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەی ڕابردوودا چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەی وەک دوایین وادەی بۆ لایه‌نه‌ سوننه‌كان دیاری کرد، بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان