عێراق داوا لە دامەزراوەکانی دەکات ناوی پەکەکە وەکو قەدەغەکراو بەکاربهێنن

شەیری بکە لە:
عێراق داوا لە دامەزراوەکانی دەکات ناوی پەکەکە وەکو قەدەغەکراو بەکاربهێنن

لۆگۆی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز


ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لە فەرمانگەکان دەکات لە نووسراوە فەرمییەکانیاندا ناوی پەکەکە وەکو ڕێکخراوی قەدەغەکراو بهێنن.


وێنە گەورەکە: مانگی ئاداری ڕابردوو، حکومەتی عێراق پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند.


نووسراوی فەرمی:ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێکی بۆ دامەزراوەکان ناردووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان بە پارتێکی قەدەغەکراو ناوببرێت.


زانیاریی زیاتر: نووسراوەکە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکانی، بەرپرسانی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمینداریێتییە گشتییەکان، فەرمانگەکانی سەر بە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ