حەلبووسی ڕەخنە لە یاسایەكی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەگرێت

شەیری بکە لە:
حەلبووسی ڕەخنە لە یاسایەكی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەگرێت

محەممەد حەلبووسی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەری هەیە یاسا نوێیەکەی پەیوەندیدار بە دەستەی حەشدی شەعبی بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت و "قبوڵکراو" نییە.


وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینیی ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی بکات.


لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبوسی، لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: پرۆژە یاساکە دەقێکی تێدایە لە ماددەی 32 دا ڕێگە بە سەرۆکی دەستەکە دەدات ئەندامانی حەشد بە ناچاری خانەنشین بکات، ئەمەش ڕەنگە بۆ مەرامی هەڵبژاردن و بابەتی سیاسی بەکاربهێنرێت، ئەو بەکارهێنانەش قبوڵکراو نییە.


باكگراوند: دوای هاتنی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 کاتێک بەشێکی زۆری سوپای عێراق دووچاری شپرزەیی و لێکترازان بوو، بە فەتوایەکی سیستانی هێزی حەشدی شەعبی دروستکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان