لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلدا لە غەززە 70 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلدا لە غەززە 70 کەس کوژران

زرێپۆشێکی سوپای ئیسرائیل لە غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە خان یونس ئەنجام دەدات، بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران، سەدان بریندار و هەزارانیش ئاوارە بوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندرووستیی غەززە بڵاویکردەوە: لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لە شاری خان یونس لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە 70 کەس کوژراون و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون. 


زانیاریی زیاتر: ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی شارەکەی کردبوو و ڕایگەیاندبوو "ئۆپەراسیۆنێکی گەورە" لەو ناوچانە ئەنجام دەدات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە 39 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان