پەرلەمانی عێراق تاوتوێی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق تاوتوێی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

زیندانێکی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی هەمواری دووەمی  یاسای لێبوردنی گشتی دەکات.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر پێنچ تەوەر کۆبوونەوە دەکات، هەمواری 21ی یاسای میلاک، خوێندنەوەی یەکەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی، هەمواری یەکەمی یاسای باری کەسێتی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای ناوبژیوانی و خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای دەستەی زیندانیانی سیاسی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 11:00ی بەیانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان و خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی ژمارەیەک پرۆژە یاسا.


زانیاریی زیاتر: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی یەكێکە لە تەوەرەکانی دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی چوارشەممە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی پێکهاتەی سوننە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: