ئیسرائیل بۆ شەش هەفتە كشانەوە لە غەززە سێ داواكاری هەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بۆ شەش هەفتە كشانەوە لە غەززە سێ داواكاری هەیە

دیمەنێکی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 

 

پێنجشەممەی داهاتوو، شاندی ئیسرائیل لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ داواکارییەکەی بەرامبەر بە کشانەوەی بۆ ماوەی شەش هەفتە لە غەززە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، شاندی ئیسرائیل بەرەو دۆحەی پایتەختی قەتەر دەڕوات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ئەوان سێ داواکارییان هەیە كە پەیوەندییان بە دۆخی ئاوارەکان و میحوەری فیلادلفیا و بوونی هێزەکانی ئیسرائیلەوە هەیە.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەرمی ئیسرائیل، سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون ئەگەر ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ حەماس بکرێت، ئەوا سوپای ئیسرائیل دەتوانێت لە ماوەی شەش هەفتەی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا بە تەواوی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل داوای کردووە هێزەکانی لە میحوەری ستراتیژی فیلادلفیادا بمێننەوە کە 14 کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری نێوان کەرتی غەززە و میسر درێژدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: