چوار فرۆشگەی جوانكاری لە هەولێر داخران

شەیری بکە لە:
چوار فرۆشگەی جوانكاری لە هەولێر داخران

یەکێک لەو شوێنانەی داخراوە- وێنە: تەندروستی هەولێر

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، چوار شوێنی کۆزمەتیک (جوانكاری ژنان) لە هەولێر بە هۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی داخران.


وێنە گەورەکە: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە کەرتی تەندروستی بەردەوامن، بۆ ڕێگریکردن لە ساغکردنەوەی دەرمانی ساختە و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەو چوارچێوەیەدا نابێت هیچ دەرمانێك بە بێ ستیكەری فەرمی بفرۆشرێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک، لەبەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، هەڵسان بە داخستنی چوار شوێنی کۆزمەتیک بە هۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکلام کردن و فرۆشتنی چا و قاوەی کێش دابەزاندن کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە.


زانیاریی زیاتر: ڕێکلام کردن بۆ ئەو بەرهەمانە قەدەغەیە و تەنیا دەبێت لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت بە ڕێگەپێدانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ و لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری تایبەمەند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان