تورکیا ڕەتی دەکاتەوە هاوکاری حەماسی کردبێت

شەیری بکە لە:
تورکیا ڕەتی دەکاتەوە هاوکاری حەماسی کردبێت

ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 

 

ئیسرائیل، تورکیا بە هاوکاریکردن و ناردنی پشتیوانی دارایی بۆ حەماس تۆمەتبار دەکات و تورکیاش ڕەتی دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل، توركیای بە هاوکاریکردنی حەماس و ناردنی چەک و کەرەستەی  سەربازیی و پەروەردەکردنیان لە حوجرەکانی تورکیا  تۆمەتبار کرد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەم قسانە ڕەتدەكاتەوە.


پەیامە فەرمییەکان: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە "ئێکس" نوسیویەتی:" ئەردۆغان پشتیوانی دارایی و سەربازی  بۆ حەماسی تیرۆریست  دەنێرێت، تورکیا هاوشێوەی ئێران بووەتە وڵاتێک کە تیرۆر پەروەردە دەکات و دەیپارێزێت".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی درەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمی سەرجەم ئەو تۆمەتانە بە بوختان هەڵبەستن و درۆ ناودەبات و دەڵێت "بە ئامانج کردنی سەرۆککۆمار هەوڵێکی چەواشەکاری و ناتەواوی دەروونییە".

 

باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، پەیوەندییە دیبلۆماسیی و بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل تێکچووە، لایەنگیری تورکیا بۆ حەماس هۆکارەکەیەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان