ئاڤا نیوز بۆ یەکەمجار بەدواداچوون بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی چاو دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز بۆ یەکەمجار بەدواداچوون بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی چاو دەکات

ئاڤا نیوز


شێرپەنجەی چاو، جۆرێکە لەو نەخۆشییە دەگمەن و مەترسیدارانەی تووشی چاو دەبێت. ئاڤانیوز  زانیاریی ورد و تایبەت لەبارەی نەخۆشییەکە و ژمارەی تووشبووانی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

بۆچی گرنگە: یەکێکە لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی بە درەنگ چارەسەرکردنی، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین و هەندێجار دەرهێنانی چاوی نەخۆش.
 

وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی چاو تووشی ( پێڵوی چاو، ماسوولکەی چاو، دەمار و ملوولەکانی خوێن، تۆڕی چاو و سپێنەی چاو) دەبێت. چاو بۆ دەرەوە دەردەپەڕێنێت و بەرەو خانەکانی مێشکیش تەشەنە دەکات.

لێدوانی تایبەت: پڕۆفیسۆر یەکتا شیندول، خەڵکی باکووری کوردستانە و سێ ساڵە لە هەولێر کار دەکات، بۆ یەکەمجار چەند  زانیارییەک لەبارەی نەخۆشییەکە لە کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ئاشكرا دەکات و دەڵێت: زۆرترین ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن، منداڵانی تازە لەدایکبوو و کەسانی سەرووی 50 ساڵن".

نیشانەکان: گرێیەک لەسەر پێڵووی چاو  دروست دەبێت و جارجارە تووشی ئیلتیهابات و خوێنبەربوون دەبێت، یاخود بینین لاواز دەبێت، هەروەها کەسی تووشبوو هەست بە جووت بینین دەکات، هەندێکجاریش خێل دەبێت، لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات.


هۆکارەکان:
زۆری تیشکی خۆر و بەرزی پلەی گەرمی لە هۆکارە سەرەکییەکانن بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگاکانی عێراق تووشی ئەم نەخۆشییە بن.

چارەسەرەکان:
نەشتەرگەری و لابردنی گرێیەکە چارەسەری سەرەکییە. لە ئەگەری تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە و دروستکردنی مەترسی لەسەر بەشەکانی دیکەی چاو، چاوەکە دەردەهێنرێت و چاوێکی شووشەیی لە شوێنی دادەنرێت.


بۆ دایک و باوکان: بۆ ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، ئەگەر کاردانەوەی هەردوو چاوی منداڵەکە بۆ ڕووناکی وەکو یەک نەبوو، دەبێت بێ دواکەوتن پشکنینی بۆ بکرێت.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت بە چاو لە هەولێر، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 100 کەس بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە سەردانی کردوون، لەو ژمارەیە 02%ی نەخۆشەکان شێرپەنجەی چاویان هەبووە و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.


لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی هیچ ئامارێکی لانەبوو، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکانیان بۆ ئاڤا نیوز، تەنیا  2% بۆ 3% ی ئەو کەسانەی کێشەی چاویان هەیە تووشبووی شێرپەنجەکەن.

خاڵی ئەرێنی: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز و ئامارە بەردەستەکان، نەخۆشیی شێرپەنجەی چاو جارێ نەبووەتە نەخۆشییەکی ترسناکی بەربڵاو بۆ خەڵکی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان