ڕووسیا تێبینی لەسەر کامالا هاریس هەیە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا تێبینی لەسەر کامالا هاریس هەیە

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا- گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەگەری بەربژێربوونی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی نیشاندا و دەڵێت، تێبینییان لەسەر لێدوانەکانی پێشووی هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: دێمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: "سەرنجی ئەوەمان هەیە کە کامالا هاریس هەندێک لێدوانی پڕ لە ڕەوانبێژیی نەیارانەی بەرامبەر بە وڵاتەکەمان هەن".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرتای ئەمساڵ لە دوای مردنی ئالێکسی ناڤالنی، ڕەخنەگری دیاری سەرۆکی ڕووسیا، هاریس گوتبووی: "ئەمە ئاماژەیەکی دیکەیە لە دڵڕەقیی پوتین". هەروەها هێرشی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراینا بە "تاوانی ترسناک"، "دڕندانە" و "نامرۆڤانە" باس کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە بەربژێرێتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کامالا هاریس یەکێکە لەو کەسانەی چانسی ئەوەی هەیە، ببێتە شوێنگرەوەی بایدن بۆ بەربژێرێتی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان