لە هەولێر 24 قوتابخانە و نەخۆشخانەی گەورەی سووتان دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 24 قوتابخانە و نەخۆشخانەی گەورەی سووتان دروست دەکرێن

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک وەزارەت و یەکە ئیدارییەکان لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی هەولێر

ئاڤا نیوز

بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان، 24 قوتابخانە و نەخۆشخانەی گەورەی سووتان لە سنووری هەولێر دروست دەکرێن.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، پەروەردە، تەندروستی، دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگار و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکانی هەولێر لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.

 

ڕاگیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، 24 قوتابخانە و نەخۆشخانەی گەورەی سووتان لە سەنتەری شار و دەوروبەری هەولێر بۆ ئەمساڵ دروست دەکرێن. بەڵام ئاماژەی  بەوە نەکردووە چەندیان قوتابخانە  و چەندیان  نەخۆشخانەن.

زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ ڕێکارەکانی دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دەستپێدەکات.

بۆچی گرنگە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر باشترکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دەکات، بەتایبەت لەڕووی تەندروستی و پەروەردە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ