دیمەنی ژمارەی 25 هەزار دیناری لەسەر مێزێک داندراوە؛ وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤ نیوز
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا و لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە هاوتاکراوی ڕەوانە کراوە.
وێنە گەورەکە: لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، دوای دابەشکردنی مووچەی دامودەزگاکان لە عێراق دەست بەناردنی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەێینراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، لە پاڵ لیستی مووچەی مووچەخۆران، لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کراوە.
بۆچی گرنگە: 227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایەدا سوودمەند دەبن، نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت، واتا هەر خانەنشینێک نزیکەی 230 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەی.
باکگراوند: ڕۆژی 03-07-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت