لە حەوت مانگ دا 16 هەزار تووندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمارکراوە

شەیری بکە لە:
لە حەوت مانگ دا 16 هەزار تووندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمارکراوە

خۆپیشاندانێک دژ بە تووندوتیژی خێزانی لە بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 16 هەزار حاڵەتی تووندوتیژیی لە عێراق تۆمارکراوە.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2011ەوە لە ڕێگەی دەرکردنی یاسایەکەوە کار لەسەر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژیی خێزان دەکرێت، بەڵام لە عێراق لە ساڵی 2019 و 2020 پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمان پێشکەشکراوە و تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.


لێدوانی فەرمی: لیوا عەدنان سەلمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ دژی تووندوتیژیی خێزانی ڕایگەیاند: کار بۆ دانانی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووندوتیژیی خێزانی دەکەین، لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 16 هەزار و 287 حاڵەتی تووندوتیژیی خێزانی تۆمارکراوە.


زانیاریی زیاتر: حاڵەتەکانی تووندوتیژیی خێزانی بەراورد بە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کەمبووەتەوە، پێچەوانەی ئەوەی دەگوترێت زیاد بووە، بە جۆرێك تاوەکو 1-7-2023، 17 هەزار و 500 حاڵەت تۆمارکرابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان