شەڕی غەززە داعش و قاعیدە لە ناوچەکە چالاک دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
شەڕی غەززە داعش و قاعیدە لە ناوچەکە چالاک دەکاتەوە

ئەندامێکی داعش - وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


بەرپرسان و پسپۆڕانی ئەمنیی نیگەرانن لەوەی، شەڕی غەززە دەرفەت دەداتە گرووپە چەکدارە تووند ئاژۆکانی وەکو داعش و قاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خۆیان ڕێکبخەنەوە و چالاک ببنەوە.


وێنە گەورەكە: لە بیابانی سینا لە میسر داعش مەترسی گەورەی درووستکردووە، هێرشەکانی لە سووریا زیاتر بوون، چەندین هەوڵی کردەوەی چەکداریشیان لە ئوردن پوچەڵ کراونەتەوە، لە تورکیاش دەیان ئەندامی شانەی نووستوی داعش دەستگیر کراون، ڕێکخراوی قاعیدەش لەیەمەن ئەندامەکانی هان دەدات هێرش بکەنە سەر ئامانجە ڕۆژئاوایی و ئیسرائیلییەکان.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، چالاکبوونەوەی قاعیدەو داعش پەیوەستە بە شەڕی غەززە، قەیرانەکانی ئابووری، ناسەقامگیری و شەڕی ناوخۆی هەندێک وڵاتی ناوچەکە.


لە لایەكی دیكەوە: بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گرووپە تووند ئاژۆکان شەڕی غەززە وەکو دەرفەتێک دەقۆزنەوە بۆ ڕاکێشانی ئەندامی نوێ و هاندانی ئەندامەکانی ئێستاشیان، بەردەوام پیشاندانی نەهامەتییەکانی خەڵکی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هانی تووندوتیژی دەدات لە ناوچەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان