لە سلێمانی کرمێک بە زیندوویی لە زراوی نەخۆشێک دەرهێنرا

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی کرمێک بە زیندوویی لە زراوی نەخۆشێک دەرهێنرا

دیمەنێکی سلێمانی- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نەشتەرگەری زراو بۆ نەخۆشێکی گەنج کراوە، کرمێکی جۆری فاشێۆلا بە زیندوویی لە تورەکەی زراوی دەرهێنراوە.


وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا ئەمجۆرە کرمە لە ڕیخۆڵە و تورەکەی زراوی نەخۆشی دیکە دۆزراوەتەوە، بەڵام لەکاتی دۆزینەوەدا بەشی زۆریان مردوون.


لێدوانی فەرمی: د.حەبیب مەحمود، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری ناوسکبینی و کۆئەندامی هەرس و جگەر بە ئاڤا نیوزی گوت: دەرکەوتنی ئەمجۆرە کرمە هەمووجار بە زیندوویی ڕوونادات، بەڵام جیاوازی کرمەکەی ئەمجارە ئەوەیە زیندوو بوو، لە ئاودا وەک ماسی مەلەی دەکرد.


هۆکارە زانراوەکان: د.حەبیب مەحمود دەڵێت: کرمی جۆری فاشێۆلا (Fasciola Hepatica) لە ئەنجامی سەوزەی پیسبووی نەشۆراوە، لەڕێگەی هێلکە ئەم کرمە دروست دەبێت، یان لەڕێگەی خواردنی گۆشتی مەڕ یان هەر ئاژەڵێکی دیکەی تووشبوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسی توشبوو لەوانەیە ئازاری سکی ھەبێت، یان لەوانەیە ببێتە ھۆی؛ زەردوویی، تا و لەرز، دومەڵی جگەر، خوێن بەربوونی کتوپڕی ناوسک. ھەندێکجاریش نیشانەی وەکو ھێڵنجدان و دڵتێکچوون، کەمبوونەوەی حەزی خواردن، دابەزینی کێشی لەش، دەرکەوتنی پەڵەی سەر پێست لەشێوەی حەساسیەت، ڕشانەوە یان سکچوون دەردەکەوێت.

وێنەی کرمەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ