تەنیا دوو قوتابی لە زیندانی چاکسازیی گەوران دەرچوون

شەیری بکە لە:
تەنیا دوو قوتابی لە زیندانی چاکسازیی گەوران دەرچوون

قوتابییەک لە کاتی تاقیکردنەوە لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر

ئاڤا نیوز

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، دەرکەوت لەو 18 قوتابییەی لە چاکسازیی گەورانی هەولێر تاقیکردنەوەیان کردبوو، تەنیا دوو قوتابی دەرچوون.

 

وێنە گەورەکە: لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی یەکسان بۆ هەموو سزادراوێک دابینکراوە و لە قوتابخانەی چاکسازییەکان مامۆستای پێویست دابینکراون.


لێدوانی فەرمی: سەلام جەمال، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو دوو قوتابییە کۆنمرەیان سەرووی 65 بووە، 16 قوتابییەکەیدیکە نمرەیان بەرزە، یەک وانەیان بۆ خولی دووەم هێشتووەتەوە و دەیانەوێت نمرەی بەرزتر بهێنن، بۆیە لە خولی دووەم ئەو ئەنجامە دەگۆڕێت.

زانیاری زیاتر: هەر 18 قوتابییەکەی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە بەشی وێژەیی بوون، بەشی زۆری قوتابییەکان لە وانەی ئابووری خراپ بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا قۆناغی زانکۆ 150 قوتابی لە زیندانی چاکسازی هەولێر دەخوێنن، لەو ژمارەیە 12 قوتابی زانکۆ هەن و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 80 زیندانی لە چاکسازی گەورانی هەولێر خوێندنی زانکۆیان تەوا و کردووە.


لەلایەکی دیکە: خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ڕێکەوتی 17-8-2024 دەستپێدەکات و لە 4-9-2024 کۆتایی دێت، تاقیکردنەوەکانیش ڕۆژ نا ڕۆژێک دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان