ئەمساڵ گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان 80٪ کەمیکردووە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان 80٪ کەمیکردووە

دیمەنێک لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 وەزارەتی پەروەردە میکانیزمی دەگرتەبەر بۆ ڕێگری لە (گزی-قۆپییە)کردن، ئەمساڵ بەهۆی چەند ڕێکارێک %79.6 حاڵەتەکانی گزیکردن کەمیان کردووە.

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ڕاگەیاند.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان گوتی: ئەمساڵ خۆم سەرپەرشتی ڕووبەڕووبونەوەی حاڵەتەکانی گزیکردنم کردووە، ساڵی پار 250 حاڵەتی گزیکردن هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان و تیمی تەکنیکی وەزارەت گزیکردنمان بۆ 51 حاڵەت کەمکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی وەزیری پەروەردە، سیستمی تاقیکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێوێنەیە، تەنانەت ئەگەر پرسیارێک وێنەی بگیرێت دەزانرێت لەکام هۆڵی تاقیکردنەوە وێنەی گیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان