سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە یەکەمەکانی پۆلی 12 دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە یەکەمەکانی پۆلی 12 دەکات

سەرۆکوەزیران بارزانی و وێنەیەک لەو نامەیەی بۆ قوتابییان نێردراوە

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێگەی نامەیەکی نووسراوەوە بە واژۆی خۆی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو قوتابییانە دەکات کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە.

وێنە گەوەرەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.

نامەی فەرمی: لە ڕێگەی تیمی پرۆتۆکۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەجێ هەر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، ئەو نامەیەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ چەپکە گوڵێک پێشکەش بە 43 قوتابی کرا کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بە دەستهێناوە.

زانیاری زیاتر: لە ناوەڕۆکی نامەکە جیا لە پیرۆزباییکردن لە خودی قوتابییەکان، لە ڕێگەی ئەوانیشەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی خانەوادە و مامۆستاکانیان دەکات و دەڵێت: "ماندووبوون و دڵسۆزیتان بەرز دەنرخێنم". لە کۆتاییشدا هیوای ئاییندەیەکی باشیان لە ژیان بۆ دەخوازێت.

ئەمەش بزانە: ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی تایبەت و ڕێزلێنان دەبەخشێتە قوتابییە یەکەمەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان