کۆمپانیاکانی چین ڕاهێنان بە زیرەکی دەستکرد دەکەن كۆمۆنیستانە بیر بکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیاکانی چین ڕاهێنان بە زیرەکی دەستکرد دەکەن كۆمۆنیستانە بیر بکاتەوە

وێنە: ئاژانسی شینخوای چینی

ئاڤا نیوز


دەسەڵاتدارانی چین جەخت لە کۆمپانیاکان دەکەنەوە لە دیزاین و داڕشتنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد، پێویستە بەهاکانی کۆمۆنیزم بەرجەستە بکرێت و کۆمۆنیستانە بیربکەنەوە.

 
وێنە گەورەکە: چەندین کۆمپانیای گەورەی چینی وەک بایت دانس و عەلی بابا و چەندین کۆمپانیای دیکە لە ژێر چاودێریدان، جەختیان لێ دەکرێتەوە کە پلانەکانی حکومەتی چین لەبارەی بابەتە هەستیارییە سیاسییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەن.


هۆکارە زانراوەکان: پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد بووەتە کاری لە پێشینەی حکومەتی چین، لەو بوارەدا لەگەڵ ئەمریکا لە رکابەریدایە و دەیەوێت پێشی بکەوێت. ساڵی رابردووش چەندین مەرجی سەخت لەسەر دروستکردنی رۆبۆت دانا کە تاوەکو لە کاتی گفتوگۆکانیان پابەندی بەهاکانی کۆمۆنیزم بن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، حکومەتی چین داوای لە کۆمپانیاکان کردووە، 20 تاوەکو 70 پرسیار و وەڵام ئامادەبکەن و ئەزموونی بکەن، دواتر تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن، پێویستە کۆمپانیاکان داتا سەنتەرێک لە پێنج تاوەکو 10 هەزار پرسیار ئامادەبکەن کە وەڵامەکانیان لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە ڕەتدەکرێنەوە، زۆرینەیان پەیوەستن بە ئایدۆلۆجیای سیاسی و ئەو ڕەخنانەی لە حیزبی کۆمۆنیزمی دەگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: