جگەرەکێشان دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی مێشک

شەیری بکە لە:
جگەرەکێشان دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی مێشک

جگەرە کێشێک- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیکی ئەم دواییانەدا دەرکەتووە، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە جگەرە دەکێشن قەبارەی مێشکیان بچووک دەبێتەوە و تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبن.


وێنە گەورەکە: ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس بە هۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن، نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار کەسیش بەهۆی بەرکەوتنیان بە دوکەڵی جگەرە گیان لە دەستدەدەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: لە توێژینەوەیەکدا کە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی واشنتن بەشداری تێدا کردووە و سێ هەزار و   100 کەس بەشداربوون، پسپۆڕان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بچووکبوونەوەی قەبارەی مێشک لەو کەسانەدا زیاد دەکات کە ڕۆژانە جگەرە دەکێشن.


چی ڕوویدا: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی لەدەستدانی شانەکانی مێشک، ئەوەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر و دابەزینی توانای فێربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان