هیچ پاڵاوگەیەکی دیکە بێ ڕەزامەندیی ژینگە مۆڵەتی پێ نادرێت

شەیری بکە لە:
هیچ پاڵاوگەیەکی دیکە بێ ڕەزامەندیی ژینگە مۆڵەتی پێ نادرێت

هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگەکان لە هەولێر

ئاڤا نیوز


زۆرینەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە هەرێمی کوردستان داخراون، ھەر پاڵاوگەیەکیش دابمەزرێت پێویستە ڕەزامەندی لە نۆ شوێن وەربگرێت.


وێنە گەورەکە: لە سنووری هەولێر چوار پاڵاوگەی یاسایی و 126 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، نزیکەی 70یان داخراون.


بۆچی گرنگە: دەبێتە هۆی ئەوەی کە خاوەن پاڵاوگەکان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.


لێدوانی فەرمی: ئازاد نووری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەرکەسێك بیەوێت پاڵاوگە دابمەزرێنێت، دەبێت ڕەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی، گەشتوگوزار، دەستەی ژینگە، کارەبا و چەند شوێنێکی دیکە وەربگرێت بە ئاسانی وەک جاران مۆڵەت نادرێت".


زانیاریی زیاتر:" بە ھۆی ئەوەی پێشتر ڕێگەی ھاوردەکردنی سووتەمەنی کەم بوو، پێویستمان بەو پاڵاوگانە ھەبوو، بەڵام ئێستا بەنزین و سووتەمەنی ھەیە و پێویست ناکات ئەو پاڵاوگانەی کە ڕەچاوی مەرجەکان ناکەن بمێنن". ئازاد نووری وادەڵێت".


باکگراوند: دوو ساڵە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەستیپێکردووە و هەڵمەتەکە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: