پێکەنین بۆ تەندروستی لەش سوودی هەیە

شەیری بکە لە:
پێکەنین بۆ تەندروستی لەش سوودی هەیە

وێنە: webteb

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، پێکەنین کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ تەندروستی تاکەکان و دەبێتە هۆی باشبوونی باری دەروونی و درێژبوونی تەمەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لە نەرویج كراوە و دەركەوتووە، ئەو کەسانەی هەستی گاڵتەئامێز و پێکەنینیان زیاترە، تەمەنیان درێژترە لەو کەسانەی کە پێناکەنن، هەروەها پێکەنین بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی سوتاندنی نزیکەی 40 کالۆری لە ڕۆژێکدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودەکانی پێکەنین ئەمانەن: 
1-    پەیوەندییەکان بەهێز دەکات.
2-    هۆرمۆنی سترێس کەم دەکاتەوە.
3-    ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.
4-    سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات.
5-    کارکردنی بە گرووپ بەرەوپێش دەبات.
6-    دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
7-    ئازار کەم دەکاتەوە و ماسولکەکانت ئارام دەکاتەوە.
8-   پێکەنین مادەی ئەندۆرفین دەردەدات کە ماددەی کیمیایی سرووشتین و هەستی دڵخۆشی بە جەستە دەبەخشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: