بە هۆی مێشوولەوە تایەکی مەترسیدار لە پێنج پارێزگای ئێران بڵاودەبێتەوە

شەیری بکە لە:
بە هۆی مێشوولەوە تایەکی مەترسیدار لە پێنج پارێزگای ئێران بڵاودەبێتەوە

وێنەی مێشوولەکە- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز  


یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، تایەک لە ڕێگەی مێشوولەوە لە پێنج پارێزگای ئێران بڵاوبووەتەوە.


وێنە گەورەکە: مێشوولەی Aedes aegypti، بە مێشوولەی تای زەرد یاخود میسری ناسراوە، ڤایرۆسی تای زەرد و خوێنبەربوون دەگوازێتەوە و لە ئەفریقا سەرچاوەی گرتووە، دواتر لە سەرانسەری ناوچە گەرمەکاندا بڵاوبووەتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: حوسێن فەرشیدی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران پشتڕاستی کردەوە، مێشوولەی Aedes aegypti  هەڵگری تایەکی مەترسیدار و گوازراوەیە، لە پێنج پارێزگای ئێران پشتراستکراوەتەوە و ئێستا لە 40 شاری ئێران بڵاوبووەتەوە، هەروەها ئەو مێشوولانەی لە باشوور دۆزراونەتەوە خێراتر لە مێشوولەکانی باکوور بڵاودەبنەوە.


لە لایەکی دیکەوە: شەهنام عەرشی، سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی نەخۆشییە درمیەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لەوانەیە مێشوولەکە ببێتە هۆی چوار نەخۆشی: خوێنبەربوون، تای زەرد، چیکۆنگونیا و زیکا، تا ئێستاش هیچ ڤاکسینێک بۆ هیچ کام لەم نەخۆشیانە نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: