دەرمانخانەکان لە فرۆشتنی دەرمانێک ئاگادار دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
دەرمانخانەکان لە فرۆشتنی دەرمانێک ئاگادار دەکرێنەوە

دیمەنی یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەگەڵ هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر دەستیان بەسەر سەدان کارتۆن دەرمانی (hismile)دا گرتووە، کە گوایە ددان سپی دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان KMCA بەردەوام هۆشداریی دەداتە هانیشتمانیان دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاین نەکڕن.

لێدوانی فەرمی: د.محەممەد ڕەشید، گوتەبێژی KMCA بە ئاڤا نیوزی گوت: ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ جۆرێک دەرمانی سپیکردنەوەی ددان دەکرێت، ئەو دەرمانە ڕێگەپێدراو نییە و بەبێ مۆڵەت هێنراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەندیکای پزیشکانی ددانساز، دەرمانخانەکانی ئاگادارکردوەتەوە ئەو جۆرە دەرمانە نەفرۆشن، چونکە نازانرێت پێکهاتەکەی چییە.

شەیری بکە لە: