لە هێرشێكی ئیسرائیلدا سێ منداڵی كورد كوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێكی ئیسرائیلدا سێ منداڵی كورد كوژران

بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان، لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆشدا سێ منداڵی کوردی ئاوارە کوژران.


چیرۆکی سەرەکی: کاتێک سووریا دۆخی تێکچوو بەشێک لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە ڕوویان کردە لوبنان و لە باشووری ئەو وڵاتە جێگیربوون، بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بژین، بەڵام ئێستا بە هۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوارەکانی باشووری لوبنان خەڵکی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانن زۆربەیان کوردن و نیشتەجێی ئەو ناوچانەن.


زانیاریی زیاتر: جانی 10ساڵ و محەممەدی حەوت ساڵ و خەلیلی 12 ساڵ کە هەرسێکیان ئاوارەی سووریان و کوردی ناوچەکانی عەفرینن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ ناوچەی ئوم توت لەکاتی یاریکردندا کوژران.


لێدوانی فەرمی: لقی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە لوبنان لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی:"کوشتنی سێ منداڵ لەهێرشێکدا  زۆر شتێکی ترسناکە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان