کارکردنی شەوانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات

شەیری بکە لە:
کارکردنی شەوانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات

کارمەندێک لە کاتی کارکردن

ئاڤا نیوز

دوو زانكۆی پێشكەوتوو ئەنجامی توێژینەوەیەك سەبارەت بە كاریگەرییە نەرێنییەكانی كاركردن لە شەودا بڵاودەكەنەوە.


وێنە گەورەكە: بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان، كاركردنی شەوانە (کاتژمێر 12:00  بۆ بەیانی) كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و ئەگەری جەڵتەی مێشك و تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات.

بڵاوکراوەی فەرمی: هەردوو زانكۆی ویلایەتی واشنتن و زانكۆی سووری لە بەریتانیا، توێژینەوەیەكیان بەهاوبەشی کردووە سەبارەت بە كاریگەرییە نەرێنییەكانی كاركردن لە شەودا.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە كاركردن لە شەودا ڕۆتینی چەند پڕۆسەیەكی كیمایی جەستە و ئارەزووی خواردنی مرۆڤ تێكدەدات و دەبێتە هۆی مەترسیی جەڵتەی میشك و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: کاریگەرییە نەرێنییەكانی کارکردنی شەوانە بریتین لە:-

1. تووشبوون بە شێرپەنجە

2. تێکچوونی خەو

3. کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان

4. قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە

5. کێشەی تەندروستیی دەروونی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان