ژمارەیەک پارێزگای عێراق ڕۆژی پێنجشەممەیان کردە پشوو

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک پارێزگای عێراق ڕۆژی پێنجشەممەیان کردە پشوو

دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز 

ژمارەیەک پارێزگای عێراق بەبۆنەی یادی عاشوورا، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەیان کردە پشووی فەرمی. پشووەکە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: بەبۆنەی یادی عاشوورا بە دەیان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق و زیارەتكارانی بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن و شین دەگێڕن، بەم بۆنەیەش دوێنێ لە سەرتاسەری عێراق و ئەمڕۆش لە ژمارەیەک پارێزگا پشووی فەرمی بوو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف، دیوانییە، بابل، موسەننا،واست. ڕۆژی پێنجشەممە 18-7-2024یان کردە پشووی فەرمی، هاوکات قەزاکانی بەلەد، دوجەیل، تووز و ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدین کرایە پشوو.

زانیاریی زیاتر: پشووەکە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی عاشوورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حسێن تێیدا شەهید کراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ