وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان ڕوونكردنەوە دەدات

هێزی پێشمەرگەی کوردستان - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە، هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەش دەكرێت.


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەی پێنجشەممە 18-07-2024 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوا هاوبەشەکانەوە، مووچەی هێزەکانی یەکەی 80 و 70، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت و لیوا هاوبەشەکان هاوکاری دارایی هاوپەیمانان وەردەگرن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ئەوەی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازیی) ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداوە و بانكەكانی ئاگاداركردووەتەوە، كە ڕۆژی پێنج شەممە 18ی تەمموزی 2024هاوكاری مانگی(2024/6) دابەش بكرێت. وەزارەتی پێشمەرگە ئەمەی ڕاگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: